عومەر وائیلی : سیستەمی ئاسیکودا داهاتی راستەقینە کۆدەکاتەوە رێگری لە ساختەکاری و تەزویر دەگرێت

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 8-03-2024, 18:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی،لیوا "عومەر وائیلی" سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان،بەردەوامبوونی کاراکردنی سیستەمی (ئاسیکودا) بە قۆناغ لە دەستەی گشتی گومرگ و بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم دەروازەکانی پشتڕاستکردەوە، ئەگەر تێچووی هەرچەندێک بێت،ئەوە جگە لە دروستکردنی تۆڕێک بە  پەیوەندی بە  سۆنار و بەرنامەی وردبینی ئەلیکترۆنی، کە لەلایەن دەستەی دەروازەی سنوورەوە بۆ یەکخستنی لەگەڵ هەموو ئەو بەشانەی کە لە دەروازەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی کاردەکەن، هاوکات ئاسانکردن و کەمکردنەوەی ماوەی وردبینی ئەلیکترۆنی بۆ دەروازە سنوورییەکان لە ئاشکراکردنی ساختەکاری و کە بەسود وەرگرتن لەو بوارە  دەست بەسەرداگرتنی ٣ ملیار دیناری تەزویر دەستی نەبەسەردا گیراوە .
    "وائیلی « لە چاوپێکەوتنێکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لەگەڵی ئەنجامیداوە وتی: گواستنەوە رێکارەکان بۆ ئەلیکترۆنی لەڕێنمایی و بڕیارەکانی  حکومەتە، بەو پێیەی بەرنامەی حکومەت گرنگییەکی زۆری بە مەلەفی دەروازە سنوورییەکان و گومرگەکان داوە، هەروەک جەخت لەگۆڕینی رێکارەکان و کارەکان  لە کاری کاغەزەوە بۆ کاری ئەلیکترۆنی دەکاتەوە .
    لەبارەی زیادکردنی داهات"وائیلی"
    جەختی لەوە کردەوە کە وردبینی ئەلیکترۆنی دەبێتە هۆی زیادکردنی داهات و ڕێگە بە فەرمانبەر نادات بەهای کاڵاکان بە ویستی خۆی دیاری بکات، بەڵکو سیستەمەکە ڕێژەی سەدی باجی گومرگ دیاری دەکات کە پێویستە بۆ ئەو کاڵایانەی هاوردە دەکرێن بۆ عێراق.
    هەروەک جەختیشی کردەوە کە ئەم ڕێکارە دەبێتە هۆی بەدەستهێنان و کۆکردنەوەی زیاتری باج ، کە لەگەڵ نرخی ئەو کاڵایانەی دەگەنە عێراق بگونجێت.
    لەبارەی ڕێکارەکانیان بۆ ڕێگری کردم لە سپیکردنەوەی پارە و گواستنەوەی بەشێوەی نایاسایی و پارەی تەزویر "عومەر وائیلی " تەئکیدی  لەوە کردەوە کە  دەستەی دەروازە سنوورییەکان یەکەم هەنگاوی دەستنیشانکردن و ئاشکراکردن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بووە بەرامبەر زۆرێک لەو بانک و کۆمپانیایانەی کە بە هاوکاری فەرمانبەران حەواڵەی پارەیان ئەنجامداوە بەشێوەی نایاسایی.
    لەبارەی ڕێکارەکانیان بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان رایگەیاند: لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزان کە پێویستی بە زۆری پێداویستی خۆراک هەیە بەمەبەستی پاراستنی نرخەکان،دەستەکە 24 کاتژمێر کاردەکات، بەچاودێری توند و بەهاوکاری وەزارەتی بازرگانی،خۆراک و کەلوپەل کە هاووڵاتیانی عێراقی پێویستیان  پێیەتی دەربازی وڵات دەبن  لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا .
    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە بۆ ئەوە دێت کە ڕێگە بۆ گەمژەکان و قاچاخچییەکان و دەستکاریکەران لە بازاڕی عێراقدا بگرێت.
    سەبارەی بە بڕیارەکانی حکومەت کە پابەندکەرن "عمر وائیلی" ووتی: پارێزگارەکان لە خەمی پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەکانیاندان لە ڕێگەی ئەو داهاتەی کە بەدەستیان هێناوە، هەروەها هاوئاهەنگییەکی بەهێز  لەگەڵ پارێزگاکان هەیە و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی بەرچاو لە زۆربەی دەروازەکانی عێراقدا بەڕێوەدەچێت.
    ووتیشی : دەروازە هەیە کە پێویستی بە هەوڵی زیاترە لە پارێزگاکان هەیە، سەرۆکوەزیرانیش گرنگییەکی زۆری بەم مەلەفە داوە، بڕیارەکانی حکومەتیش کە دەرکراون پارێزگارەکان پابەند دەکات بە ئاوەدانکردنەوەی دەروازەکان لە داهاتەکانیانەوە بەمەبەستی باشترکردنی دۆخی کارکردن لە دەروازەکان.