لە غەززە لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگەوە ئاماری شەهیدەکان بۆ 30 هەزار و 878 کەس بەرزبووەتەوە

جیهانی
  • 8-03-2024, 15:00
  • +A -A

    بەدواداچون -INA
    ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند:- کە لە کەرتی غەززە 30 هەزار و 878 کەس لە ماوەی پێنج مانگی شەڕەکەدا شەهید بوونە.
    لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی فەلەستیندا  هاتووە:-کە دواین ژمارە  78 کەسی تێدایە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەهید بوون، هاوکات 72 هەزار و 402 کەس لە غەززە لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگ لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 برینداربوون.