ستراتیژی كەمكردنەوەی هەژاری .. كەركوك 120 خانووی نرخی هەرزان دابەشدەكات

ناوخۆ
  • 7-03-2024, 20:37
  • +A -A

    كەركوك - INA - مەهدی ربحاوی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، پارێزگای كەركوك دابەشكردنی 120 خانووی نیشتەجێبوون بە نرخێكی هەرزان لە چوارچێوەی ستراتیژی كەمكردنەوەی هەژاری ڕاگەیاند.
    یاریدەدەری تەكنیكی پارێزگاری كەركوك عەلی حەمادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دابەشكردنەكە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكدا بووە كە 120 خانوو لەخۆدەگرێت كە ڕووبەرییان 200 مەتر چوارگۆشەیە، جەختیشیكردەوە: هەڵبژاردنی ناوی ئەو كەسانەی كە وەرگیراون بەپێی پێوەرە تایبەتەكان بووە بۆ داواكاران لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە.
    ئاشكراشیكرد: تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پایەكانی سەركەوتن و كاركردن لە كەركوك بە رووحی یەك تیم بۆ دابینكردنی شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو بۆ توێژێكی هاووڵاتیان، و وتیشی: تاپۆی خانوەكان رادەستی ئەو كەسانە كراوە كە خانوەكەیان وەرگرتووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پڕۆژەی هاوشێوە لە ناوچە جیاوازەكانی دیكەدا هەیە كە دوای تەواوبوونی كارەكان بەسەر ئەو كەسانەدا دابەشدەكرێن كە مافییان هەیە، و وتیشی: پێشتر پارێزگاكە 300 یەكەی نیشتەجێبوونی لە باكوور و باشووری شارەكەدا دابەشكردووە وەك بەشێك لە ستراتیژی كەمكردنەوەی هەژاری.