عێراق تەرخانكردنی 25 ملیۆن دۆلار بۆ ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان (ئونروا) ڕاگەیاند

سیاسی
  • 6-03-2024, 22:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، تەرخانكردنی بڕی 25 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ فریاگوزاری و كارەكانی پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئونروا) ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە،و شاندی بەشداربووی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی كۆمكاری عەرەبییان كرد لەسەر ئاستی وەزاری لە 161ەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، كە ڕۆژی چوارشەممە 6/3/2024، لە بارەگای سكرتاریەتی گشتی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەچوو.
    لە وتارەكەیدا كە لەڕێگەی بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانییەوە لە بارەگای كۆمكاری عەرەبی ئاماژەی پێكرد، وەزیر هەڵوێستی كۆماری عێراقی نوێكردەوە لە پشتیوانیكردنی خۆڕاگری گەلی فەلەستین كە ڕووبەڕووی سیاسەتی تۆڵەسەندنەوە و سزادانی بەكۆمەڵ دەبێتەوە لەسەر دەستی سوپای قەوارەی ئیسرائیلی لە غەززە بەشێوەی ڕۆژانە.
    ڕاشیگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاریداوە بە تەرخانكردنی بڕی (25) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ فریاگوزاری و كارەكانی پەنابەرانی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئونروا)، ئەمەش لە باوەڕێتی بە گرنگی هەوڵەكانی ڕێكخراوەكە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانییەكانی گەلی فەلەستین بە دابینكردنی پێداویستییە پزیشكی و فریاگوزاریەكان كە بوونەتە پێویست بۆ بەردەوامبوونی ژیان لە فەلەستین، و داواشی لە وڵاتانی دیكە كرد كە پشتیوانی لە (ئونروا) بكەن.
    لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەی كۆمكارەكەدا، شانشینی مەغریب سەرۆكایەتی خولی ئێستای ڕادەستی كۆماری ئیسلامی مۆریتانیا كرد.