مالیكی: عێراق ئارەزووی چالاككردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دەكات دوای كۆتایی هاتنی ڕۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 6-03-2024, 14:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیكی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرۆشی عێراقی بۆ چالاككردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی پشتڕاستكردەوە دوای كۆتایی هاتنی ڕۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA)  ) تێیدا هاتووە ،نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ عێراق كرد و كاروباری ئێران، ڤیكتۆریا تایلۆر، بە ئامادەبوونی ئالێنا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
    بەگوێرەی لە میانی كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی ئەو پێشهاتانەی لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن، و كۆمەڵێك پرس و دۆسێی بەرژەوەندی هاوبەش ئاڵوگۆڕكرا.
    مالیكی جەختی لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن و ڕێگاكانی بەهێزكردنی لە بەرژەوەندی دوو گەلی دۆستدا كردەوە.
    سەبارەت بە گفتوگۆی بەردەوامی نێوان عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، مالیكی ئاماژەی بە پەرۆشی عێراق بۆ كاراكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دوای كۆتاییهاتنی ڕۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و پەیوەندیی هەمەلایەنە لە بوارە جیاجیاكانی نێوان هەردوو وڵاتدا كرد  جەختكردنەوە لەسەر پێویستی كۆتاییهێنان بە دەستدرێژی دژی غەززە و كردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی سەلامەت.
    لای خۆیەوە، تایلۆر ئاماژەی بە پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات، و پەرۆشی پاراستنیان لە زۆر بواردا كرد، ڕوونیشیكردەوە كە ئەمریكا هەنگاو دەنێت بۆ كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە غەززە بە زووترین كات، و كاركردن بۆ ئەوە ڕێگایەكی سیاسی كە مافە ڕەواكانی فەلەستینییەكان مسۆگەر بكات .