شێخ خەزعەلی : لەدەسبەکاربوونی حکومەتەکەی سودانیەوە عێڕاق چووەتە قۆناغێکی نوێی سەقامگیریەوە

سیاسی
  • 5-03-2024, 20:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی هەق شێخ قەیس خەزعەلی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە بەدەستبەکاربوونی حکومەتەکەی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئیتر عێڕاق چووەتە قۆناغێکی نوێی سەقامگیریەوە.
    شێخ خەزعەلی لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەدیداری ڕافیدەین کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی عێڕاق بە دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی سودانی چووەتە قۆناغێکی نوێی سەقامگیریەوە، فاکتەری سەقامگیریەکەش بۆ پەیوەندیە باشەکانی دەگەڕێتەوەلەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهاندا.
    وتیشی پێمان وایە پڕۆسەی سیاسی بەوە سەرکەوتن بەدەستدێنێت کەپلەوەزاریەکان بەدەست کەسایەتی سیاسیەوەبن، بارودۆخی سیاسیش بەقۆناغێکی سەقامگیری تێدەپەرێت.
    هەروەها مێژووی عێڕاق گەشاوەیەو پڕەلەڕەتکردنەوەی بوونی بیانی لەسەرخاکەکەی، دەرچوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیە و زۆریش گرنگە وچەندین ڕەهەندی هەیە لەسەرئاستی عێڕاق وناوچەکە.
    خەزعەلی وتیشی کە دۆزی فەلەستین پێوەرێکە بۆ ویژدانی  نەک تەنها ئیسلامی بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی، هەڵوێستیشمان بەشێکە لە هەڵوێستی زەق ودیاری عێڕاقی و مەڕجەعیەتی ئایینی وحکومەت کە پاڵپشتی لەگەلی فەلەستین دەکەن.