بەندەری ئومقەسڕی باکوور بەرزترین ڕێژەی کاڵای هاوردە لەمانگی شوباتدا تۆماردەکات

ئابوری
  • 5-03-2024, 09:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەندەری ئومقەسڕی باکوور بەرزترین ڕێژەی لە کاڵای هاوردەدا تۆمارکرد لەمانگی شوباتدا ئەویش لەڕووی کێش و قورساییەوە.
    بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێڕاق فەرحان فەرتوسی لەبەیاننامەیەکی وەزارەتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە وتی" بەفەرمانی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق سەعداوی بۆ پەڕەپێدانی ژێرخانی بەندەری ئومقەسڕی باکوور بەرزترین ڕێژەی ئاستی کاڵاکان تۆمارکرا کەگەیشتە یەک ملیۆن و 230هەزارو649 تۆن کاڵای هاوردە لە مانگی شوباتدا، مانگی کانونی پێشووش ڕێژەکە گەیشتە 967171 تۆن.
    وتیشی ژمارەی کۆنتێنەرەکانیش کەلەمانگی شوباتدا هاوردەکراون گەیشتۆتە نزیکەی 47215 کۆنتێنەر، لەمانگی کانوونی دووەمیشدا گەیشتە 38992 کۆنتێنەر، بەمشێوەیە ڕێژەی هاوردەی کاڵاکان لەمانگی شوباتدا لەمانگەکانی دیکە بەرزتربووە.