وەزارەتی گواستنەوە ڕێژەی تەواوبوون و ئاستی کارکردن لە پڕۆژەی هێڵی خێرا کە ڕێگای گەشەپێدان بە تونێلی ژێرئاوکە دەبەستێتەوە ئاشکردەکات

ناوخۆ
  • 18-11-2023, 18:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەی بەستنەوەی ڕێگای گەشەپێدان و تونێلی ژێرئاوەکە، بە بەندەری فاو ئاشکراکرد.
    وەزارەتی گواستنەوە  لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-ڕێژەی تەواوبوون لە پڕۆژەی بەستنەوەی ڕێگای گەشەپێدان و تونێلی ژێرئاوکە، بە بەندەری فاو، کە درێژییەکەی (62) کیلۆمەترە،گەیشتۆتە 53%.
    جەختیشی لەوە کردەوە:-  کە کارەکە لەسەر ڕێنماییەکانی "ڕەزاق موحیبس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە ،بە وزەیەکی زۆرەوە بەردەوامە،هەروەک جەخت لەسەر خێراکارکردن لە  جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بەندەری گەورەی فاو دەکاتەوە.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە "فەرحان فەرتوسی" بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکانی عێراق،ڕایگەیاند:-سودی ئەم ڕێگایە گواستنەوەی کاڵایە بۆ بەشی وەرگرتن  و ناردنی بەندەرەکە،هەروەها بەستراوەتەوە بە ڕێگای گەشەپێدان بۆ ڕێگای نێودەوڵەتی  بۆ تورکیا.
    فەرتوسی ئەوەشی وتوە :- کارکردن لەسەر پردەکانی ناو پڕۆژەکە بەهەمان شێوە گەیشتنە بە ئاستێکی باشی کارکردن .
    ڕوونیشیکردەوە:- رێگاکە لە 4 ڕێڕەوی دوو هێڵ پێکدێت، بەرەو تونێلی ژێرئاوکە درێژدەبێتەوە بە درێژی 62 کیلۆمەتر، و دوو پرد لەخۆدەگرێت  ، هەروەک سێ بازنە و وێستگەی پشوودان لەخۆ دەگرێت ، هەروەها پڕۆژەکە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای مۆدێرنە کە پەیوەندی بە سەلامەتی و ئاسایشەوە هەیە.