سەرۆک وه‌زیران ڕێنمایی سەرکردەکانی دەزگا ئەمنییەکان دەکات کە پابەندبن بەپیشەیی بوونی بەرزەوە

سیاسی
  • 4-03-2024, 18:29
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، سەرکردەکانی دەزگا ئەمنییەکانی ئاڕاستە کرد کە پابەندبن بە پیشەیی بوونی بەرزەوە.
    نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە،  سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، لە قەزای شنگال، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامدا کە سەرکردەکانی ده‌زگا ئەمنییەکان و پێکهاتە سەربازییەکانی پارێزگای نەینەوا، و فەرماندەیی جۆراوجۆر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و ڕۆژئاوای نەینەوا له‌خۆ گرتبوو.
    لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە کرا، هەروەها چاوخشاندنەوە بە دیارترین تەحەددیاتی بەردەم مەلەفی ئەمنی لەوێ کرا، بەو پێیەی سەرۆک وه‌زیران گوێی لە بابه‌تێكی گشتی بوو سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئه‌منی وسروشتی ئەرکەکانیان وئاستی ئاماده‌ی سه‌ربازی كه‌ لەلایەن سەرکردە ئەمنییەکانەوە پێشكێش كرا.
    سودانی ستایشی "هەوڵەکانی دراون و سەرکەوتنە ئەمنییە گرنگەکانی بەدەستھێنانی پێکهاتەکان، و ئەو ھەماھەنگییە بەرزەی کە هه‌بووه‌ و کارەکان كرد كه‌بە ڕۆحی یەک تیم ئه‌نجامدراون، چ لەنێوان پێکهاتەکان و یەکە جێگیرکراوەکان یان لە نێوان ئیدارە ناوخۆییەکان و خەڵکی ئەم شار و ناوچانە.
    فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئاڕاستەی سەرکردەکانی ئەمنییەکان کرد بۆ پێویستی پابەندبوون بە پیشەیی بوونی بەرز و دڵسۆزی بۆ عێراق لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی شەڕ و تەکنیکی و کارگێڕی، به‌شێوه‌یه‌ك کە لەگەڵ تەحەددیاتی سەر زەوی و پێشهاتەکانیان بگونجێت، هه‌روه‌ها پێویستی گرنگیدانی بەردەوام بە شەڕڤانان و بەدواداچوون بۆ بارودۆخی بریندارەکان و چاودێریکردنی ره‌وشیان و دابینكردنی پێداویستییەکانیان.
    سودانی ئاماژەی بەوەدا“ ئەو ئەرکە گرنگەی دەکەوێتە سەر هەموو دەزگا ئەمنییەکان، دروستکردنی کەش و هەوایەکی گونجاوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی دەوڵەت لە هەموو لایەنەکانییەوە، هەروەها جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان ومافە ڕەواکانیان بۆ ژیانێکی شایستە و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانیان.
    هەروەها ئاڕاستەی کرد" كه‌بایەخی پێویست بەو ناوچانە بدەن کەخاوه‌نی قوربانیدانی گەورە و بە ئازار و داستانی قارەمانانە بوونه‌ لەلایەن خه‌ڵكه‌كانیان و هەموو عێراقییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، هەروەها پێشکەشكردنی ئەو خزمەتگوزاری و پڕۆژانە  کە شایەنی خۆیانە کە لەگەڵیاندا بگونجێت وئاواتەکان بهێننه‌ دی بۆ واقیعێکی باشتر.