ئەعرەجی بۆ بارزانی: بەرژەوەندی عێراق لەوەدایە هەرێم بەهێز بێت

سیاسی
  • 3-03-2024, 20:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ڕۆژی یەكشەممە دووپاتیكردەوە كە بەرژەوەندی عێراق لە بەهێزكردنی هەرێمی كوردستاندایە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەعرەجی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە پەراوێزی كۆنفرانسی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو لەسەر هەموو پرسەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی، جگە لە تاوتوێكردنی بەردەوامی هاوكاری نێوان ناوەند و هەرێم لەسەر بابەت و دۆسیە گرینگەكان، بەشێوەیەك كە كۆدەنگی نیشتمانی بەدیبهێنێت و بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان ناوەند و هەرێم بێت.
    ئەعرەجی دووپات و جەختی لەوە كردەوە : كە لە بەرژەوەندی عێراق دایە كە هەرێم لە چوارچێوەی عێراقێكی یەكگرتووی بەهێز بێت، جەختی لەوە كردەوە گرنگی كاركردن بۆ پەسەندكردنی گوتارێكی نیشتمانی لە ڕێگەی هەوڵی یەكگرتووی هەموو هێزە سیاسییەكانەوە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی كە هەمووان بەدوایدا دەگەڕێن.