ڕاگەیاندنی ئەمنی: دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی کچێکی ئێزیدی ئازاد کرد کە لە ساڵی 2014وە لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوو

ئەمنی
  • 2-03-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕزگارکردنی کچێکی ئێزیدی ڕاگەیاند کە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوو.
    شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-لە چوار چێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ژنە ئێزیدییە ڕفێنراوەکان،هێزەکانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق توانیان کچە ئێزیدییەک بەناوی (کۆڤان عیدۆ خەرتۆ) ئازاد بکەن، کە لەلایەن چەتەکانی داعشی تیرۆریست دوای داگیرکردنی قەزای شەنگال لە ساڵی 2014 ڕفێندرابوو.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست سەبارەت بە شوێنی  لە خاکی سوریا، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ عێراق و ڕادەستکردنی بە بنەماڵەکەی، کە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆکوەزیران و دەزگای هەواڵگری کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەدواداچوونی ئەم مەلەفە.