سەرۆک وەزیران:حکومەتە خۆخییەکان قۆڵی دووەمی حکومەتن

سیاسی
  • 2-03-2024, 20:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند:- کە حکومەتە خۆجێیەکان هێز و بازووی دووەمی حکومەتن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- لەمیانی پێشوازی سەرۆک وەزیران لە پارێزگارەکانی پێشوو"سودانی" هەوڵەکانی ئەوانی لە ماوەی پێشوودا بەرز نرخاند لەبەڕێوەبردنی پارێزگارەکانیان.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە "سودانی" جەختی لەوە کردەوە ،کە ئەو گۆڕانکاریانە بەهۆی پرۆسیەکی دیموکراسییەوە بووە،هەروەک بەڵگەیە لەسەر سەرکەوتن و گەرەنتی سەقامگیری وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیان.
    "سودانی"ستایشی پرۆسەی گواستنەوەی ئاشتیانە"ی بەرپرسیارێتیەکە کرد لە دوای پێکهێنانی ئەنجوومەنە نوێیەکان، و بە شێوەیەک کە ڕادەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و خواستی پابەندبوون دووپاتبکاتەوە بەدەستور و یاسای وڵات.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-
    "سودانی" باسی لە گرنگی حکومەتە خۆجێییەکان کرد ،کە هێز و بازووی  دووەمی حکومەتن و  پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتە خۆجێییەکان لەسەر بنەمای خزمەتکردنی هاووڵاتیان و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و ئابووری خەڵکی پارێزگاکانە،بە پشتگیریکردنی پڕۆژەکان و  باشکردنی ژێرخان و تەواوکردنی پڕۆژە گرنگەکان،کە لە دۆخێکی خراپدان.