ساڵح حەسناوی: وەزارەتی تەندروستی تیمێکی بیانی دەهێنێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە

ناوخۆ
  • 2-03-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی رایگەیاند:-کە وەزارەتی تەندروستی تیمێکی بیانی هێناوە بۆ پێشکەشکردنی چارەسەری تەندروستی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویوتی،تیایدا هاتووە:- حەسناوی" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کردنەوەی سەنتەری پسپۆڕی چارەسەری شێرپەنجە لە  سەلاحەدین بە توانای 50 قەرەوێڵەیی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوە لە  چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتن بۆ پشتگیریکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە لە ڕێگەی سەنتەری تایبەتمەند و دابینکردنی دەرمانەوە.
    ئەوەشیی خستەروو :-کە سەنتەری پسپۆڕی سەڵاحەددین بۆ نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بە توانای 50 قەرەوێڵە بۆ چارەسەرکردن و وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی کراوەتەوە، لەسەر ڕووبەری نزیکەی 10 هەزار مەتر چوارگۆشە بە  ئامێری پزیشکی پێشکەوتوو کە یەکەم  جارە لە  عێراق کاریان پێبکرێت.
    حەسناوی ڕوونیشیکردەوە :- کە سەنتەرەکە پێنج ڕاوێژکار و تاقیگەیەکی پێشکەوتووە و ئامێری تیشک و سکانەر و سۆنەر،لەگەڵ  دوو ئامێر بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک  و ئامێری گاما بۆ پزیشکی ئەتۆمی و بانکی خوێن و دوو هۆڵی نەشتەرگەری.
    ووتیشی:- وەزارەتی تەندروستی تیمی تایبەتمەندی بیانی دەهێنێت بۆ ئەوەی شانبەشانی پزیشک و پسپۆڕانی عێراقی لە سەنتەرەکەدا کاربکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.
    سەبارەت بە پڕۆژە تەندروستییەکان ، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە :- وەزیری تەندروستی دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی تەندروستی بەرنامەی هەیە بۆ تەواوکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی تەندروستی کە دواکەوتوون ، وەک تەواوکردنی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی نوێ لە قەزا و ناحیەکان.