سەرۆك كۆمار: عێراق چەند پڕۆژەیەكی لە بواری پەرەپێدانی غازدا دەستپێكردووە

سیاسی
  • 2-03-2024, 16:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە عێراق چەند پڕۆژەی لە بواری پەرەپێدانی غاز دەستپێكردووە.
    ڕەشید لە میانی وتارەكەیدا لە حەوتەمین لوتكەی سەرۆكی دەوڵەتان و حكومەت لە كۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەكاری غاز- جەزائیر، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و ووتی :ئەوە ڕوون بووەتەوە كە جیهان پێویستی بە سەقامگیری هەیە لە كەرتی وزە و متمانە بەم سەقامگیرییە، هەروەك چۆن پێویستی بە وزە هەیە.
    ئاماژەی بەوەكرد :  هەوڵەكانی جیهانی هێشتا  چڕكەنەوە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان ئاسایشی وزە و كەمكردنەوەی دەردانی غازی ژەهراوی،كەمی وزە زیانی كەمتر نییە لە كاریگەرییەكانی گەرمبوونی مرۆڤ و نزیكەی ملیارێك كەس لە جیهاندا هەن كە دەستیان بە سەرچاوەكانی وزە نەگەیشتووە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا ووتیشی : سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەكان، وەزارەتی نەوت لە عێراق لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بەرهەمهێنانی دوو هێندە كرد و گەیشتە (4.7) ملیۆن بەرمیل نەوت، بەجۆرێك عێراق بە تەنیا بەشداری دەكات لە یەك لەسەر پێنجی ئەو زیادبوونی بەرهەمە جیهانییەی بەدەست هاتووە.
    ڕەشید ڕاشیگەیاند: پرۆژەی تەواوكەری خولی پێنجەم و پڕۆژەكانی خولی شەشەممان دەستپێكردووە كە زۆربەیان كێڵگەی غازی ئومێدبەخشن، ئەنجومەنی وەزیرانیش ڕاسپاردەكانی دامەزراندنی سەكۆیەكی غازی شل لە بەندەری گەورەی فاو پەسەندكرد ، كە یەكەم جارە لە جۆری خۆیدا لە وڵاتدا، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاسایشی وزە و هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی.
    جەختیشی كردەوە: هەروەها هەنگاوی بە ئەنقەست دەنێین بۆ ئیستغلالكردنی غاز، پێش كۆتایی ساڵی 2023یش پڕۆژەیەكی غاز بەڕێوەچووە، ئەمساڵ وەزارەت لە ئێستادا هەوڵی زۆر دەدات بۆ ئەوەی زیاتر لە یەك پڕۆژەی غاز لە چەند ناوچەیەكدا دەستپێبكات لە عێراق.