سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە عێراق دەكات بەبۆنەی بەدەستهێنانی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای جیهانی عەرەبی لە پاریس

سیاسی
  • 1-03-2024, 22:25
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی پیرۆزبایی سەركەوتنی عێراقی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای جیهانی عەرەبی لە پاریس كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوو وتێیدا هاتووە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پیرۆزبایی لە عێراق دەكات بە بۆنەی بردنەوەی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای جیهانی عەرەبی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و شەوقی عەبدولئەمیر ئەم پۆستەی بەڕێوە دەبات، پاش ئەوەی بە كۆ دەنگی متمانەی ئەنجومەنی باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی دامەزرێنەری پەیمانگاكەی بەدەستهێنا".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە، سودانی جەختی لەوە كردووەتەوە،" كە سەركەوتنی عێراق لەم پۆستەدا نوێنەرایەتی مافێك دەكات كە بەرجەستەی هەوڵەكانی حكومەت دەكات بۆ كرانەوە بەڕووی ژینگەی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا و هەوڵەكانی بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی عێراق لە بوارەكانی كەلتوور و زانستدا".