سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا كۆدەبێتەوە

سیاسی
  • 29-02-2024, 20:00
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە واشنتۆن لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا كۆبووەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە كۆبوونەوەكەدا نانسی پیلۆسی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا و سێس مێڵتن و دۆن بەیكن و براد وێنسترەپ و ئەماتا كۆلمەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەشدار بوون.
    ئاشكراشیكرد: لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، كۆنگرێسمان بەیكن بە ناوی ئەندامانی كۆنگرێسەوە، بەخێرهاتنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كرد و وەك جەنگاوەر و خەباتكارێكی ڕێگەی ئازادی ناساند و جەختی لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستان كردەوە.
    لەبەرامبەردا سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی هاریكاری و پشتیوانی ئەمریكای كرد و ئاماژەی بە گرنگی جێبەجێكردنی دەستوور و دابینكردنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان و پاراستن و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێمی كوردستان كردەوە.
    راگەیەنراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، وێڕای خۆشحاڵی نیشاندان بۆ سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ ئەمریكا، وتی: ڕێز و پێزانینمان بۆ ئازایەتی و قارەمانیێتی و خەبات و قوربانیدانەكانی خەڵكی كوردستان هەیە.
    هاوكات گۆنگرێسمان مۆڵتن دووپاتیكردەوە: كە ئێمە بە هەموو شێوەیەك لەگەڵ بەهێزبوونی هەرێمی كوردستانین.