عێراق و مالیزیا باس لە پرسی ئاسانكاری زیاتر فێزای چونەناوەوە نێوانیان دەكەن

سیاسی
  • 28-02-2024, 20:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ بریكاری وەزارەتی دەرەوەی مالیزیا كۆدەبێتەوە.
    وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تیایدا هاتووە : عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە ، بەنوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ محەمەد ئەمین بریكاری وەزیری دەرەوەی مالیزیا، لە ئۆفیسی نەتەوەیەكگرتووەكان لە جنێڤ، كە عەبدولكەریم هاشم مستەفا باڵیۆزی عێراق ئامادەی بوو لە لە پەراوێزی دانیشتنی 55ی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ كۆبوویەوە.
    وەك بەیاننامەكە ئاماژەی پێداوە: هەردوو لا گرنگترین ڕووداوە نێودەوڵەتییە هەنووكەییەكان و بابەتەكانی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوانیان تاوتوێكردوە ،هەروەها گفتوگۆیان لەسەر لە ڕێگاكانی بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانیان و رێگاكانی گەشەپێدانی لە نێوان هەردوو وڵات كرد، هەروەك پرسی بەرزكردنەوەی پەیوەندی كونسوڵگەرییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كران، لەوانەش ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزەی چوونە ناوەوە.