وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: پڕۆژەی ڕێگای کەرکوک - بەغداد بە ستانداردی جیهانی جێبەجێدەکرێت

ناوخۆ
  • 27-02-2024, 09:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA نور زەیدی
    وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانیەکان جەختی کردەوەسەرئەوەی کە ڕێگای نێوان کەرکوک و بەغداد بەستانداردی جیهانی جێبەجێدەکرێت.
    وتەبێژی وەزارەت  نەبیل سەفاڕ بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگای کەرکوک - بەغداد دابەشکراوەتە سەر چوار قۆناغ و ئێستاش پڕۆژەکە لە پارێزگای دیالە بەڕێوەدەچێت بەتایبەتی لە هەردوو ناوچەی خالس و عوزێم تادەگاتە کەرکوک.
    هەروەها پڕۆسەی داپۆشینەکە بە توێژێکی تایبەت بۆ ڕێگاکە  ئەنجام دەدرێت.
    وتیشی کە تاکو ئێستا 46 کیلۆمەتر لە ڕێگاکە تەواوبووە و کارکردنیش بەردەوامە وتا کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو تەواودەبێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە لەپێشوودا کێشەی بەربەستەکان لەئاراداهەبوو کە کارەکانی پڕۆژەکەی دواخست، بۆ ئەم مەبەستەش تیمێک پێکهێنرا بۆ چارەسەرکردنیان بەپێی ڕانماییەکانی حکومەت.