ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری لاوان جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی گەنجانی بیرمەند لە بڕیاردان دەکاتەوە

سیاسی
  • 26-02-2024, 17:06
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ دووشەممە، قاسم ئەلزالمی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری لاوان جەختی لە گرنگی ڕۆڵی گەنجانی بیرمەند لە بڕیاردان کردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای لاوان، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە“ قاسم ئەلزالمی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری لاوان، جەختی لەسەر پێویستی دانانی گەنجان لە شوێنی گونجاو کردووەتەوە، و گرتنەبەری ڕۆڵی پێشەنگ لە بەدەستهێنانی گەشەپێدان، چونکە ئەوان جێگەی سەرنجی سەرەکی گەشەپێدانی داهاتوون.
    ئاماژەی بەوەشکرد" بۆ گەیشتن بە پلانی گەشەپێدانی بەردەوام كه‌تاڕادەیەکی زۆر گەنجان دەکاتە ئامانج بۆ نەهێشتنی هەژاری و ڕەخساندنی هەلی کار، ئەمەش پێویستی بە ئامادەکردنی ڕێگا هەیە کە ڕێگە خۆش بکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، بەتایبەتی کە گەنجان ئەو هێزەن کە دەبێت ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا ببنەوە و هەوڵبدان بۆ بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ پاراستنی ژینگە، لە ژێر ڕۆشنایی پابەندبوون بە پرسە ژینگەییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی، لە هەمان کاتدا سوودمەندبوون لە دەرفەتە ئابوورییەکان، و تواناسازی گەنجان بۆ بەشداریکردن لە هۆشیاری و چالاکییە ژینگەییەکان، لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە ژینگەییەکانەوە، چونكه‌ ئەوان هێزێکی سەرەکین لە پاڵنانی چەرخی گۆڕانکاری بۆ باشتر، و پاڵنەریان بۆ گرتنەبەری شێوازی ژیانی نوێ وبەردەوام و کارکردن بۆ پابەندبوون پێیەوە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆیە بووەتە پێویست بۆ پاراستنی ژینگە و دامەزراندنی بناغەکانی بەردەوامیی، بە بەشداریکردن لە بەرنامە و چالاکییەکان کە بەشدارن لە پاراستنی سامانە سروشتییەکان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بۆ بەدەستهێنانی ژینگەیەکی پاک و سەلامەت و تەندروست بۆ بەدەستهێنانی بەردەوامیی سەرچاوەکان، بە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کە بوونەتە "بە ڕوونی پرسێکی گرنگە.