سەید حەکیم بۆ باڵیۆزی ئەمریکا: سەرکۆنەی تێکدانی سەقامگیری دەکەین بەبەکارهێنانی چەک

سیاسی
  • 26-02-2024, 14:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختی لەوەکردەوەکە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە بەشداریکرد لە پتەوکردنی ئەزموونی دیموکراسی وڵات.
    سەید حەکیم لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەکرد کە لەدیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا ئەلینا ڕۆمانۆسکی دەسخۆشیمان کرد لە بەڕێوەچوونی گفتووگۆی نێوان عێڕاق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی .
    هەروەها سیدحەکیم پشتیوانی خۆی نوێکردەوەبۆ حکومەتەکەی سودانی لەبەڕێوەبردنی دانوستانەکان لەمیانەی کارەکانی
    لێژنەی سەربازی باڵا ، وتیشی جەختمان کردەوەلەوەی کە هێرشی سەرغەززە ستەمکارانەیەوپێویستە ڕابگیرێت ویارمەتیەکان بۆ گەلی فەلەستین بنێردرێت.
    هەروەها سەرکۆنەی هەموو جۆرە کارێکی کرد کە سەقامگیری بشێوێنێت وچەکی تیادا بەکاربهێنرێت.