کەشناسی عێڕاق پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 26-02-2024, 11:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ ئەم هەفتەیە بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە سبەی ڕۆژی سێشەممە لەهەردووناوچەی ناوەڕاست و باشوور هەندێک هەوراوی و بارانی پچڕپچڕدەبێت ولەباکووریش پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش نزیکی ڕۆژی پێشتردەبن لەسەرانسەری وڵاتدا.
    لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە سبەی چوارشەممە لەسەرانسەری وڵاتدا پەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەبەشەکانی ناوەڕاست و باشوورهەندێک دادەبەزن کەچی لە بەشی باکووری وڵات نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەسەرانسەری وڵات ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور هەندێک نزم دەبنەوەو لە باکووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    هەروەها ڕۆژی هەینی لەناوەڕاست ساف وهەندێک هەوریش دەبێت ولە باکووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت ولای شەویش دەبێتە هەورێکی تەواو، لەباشووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا هەندێک بەرزدەبنەوە.