سەرۆک کۆمارو سەیدحەکیم دەستخۆشی لە ئاستی خزمەتگوزاری وگەشەسەندن دەکەن لە حکومەتەکەی سودانی

سیاسی
  • 26-02-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید وسەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەید عەماڕحەکیم گرنگی جەختیان کردەوەلە گرنگی یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان و دەسخۆشیشیان کرد لە ئەدای حکومەتی سەرۆک وەزیران محمد شەیاع سودانی.
    سەید حەکیم لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە وتی ئەمڕۆ پێشوازیمان کرد لە سەرۆک کۆمار بەیاوەری کەسایەتی کوردی هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد  ،لەمیانەی دیدارەکەدا باسمان لە پێشهاتە سیاسیەکانی ناوچەکە کرد وجەختیشکرایەوەسەر پاراستنی ئەمنیەت وسەقامگیری ئێستا لەسەرئاستی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئەمنی کەبەقوربانیدانی  عێڕاقیەکان دەستەبەربووە.
    وتیشی لەدیدارەکەدا یادی فەتوای جیهادیمان کرد کە لەلایەن ئایەتوڵڵا ئیمام سەید عەلی سیستانیەوە دەرکرا ، وباسیشمان کرد لە کاریگەری ئەو فەتوایە لە دنەدان بەگیانی خەبات و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەهەمانشێوەش دەسخۆشیمان کرد لە ئاستی خزمەتگوزاری و حکومەتەکەی سودانی .
    وتیشی کە پێداگریمان کرد لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی سوننی بۆ پەرلەمانی عێڕاقی.
    هەروەها دەربارەی ڕووداوەکانی غەززە جەختمان لەوەکردەوەکە ئەوەی بەسەرگەلی فەلەستینی هاتووە مانای داڕمانی سیستەمی بەها و مافە یاساییەکان دەگەیەنێت و پێداگریشمان کرد لەسەر کۆتاییهێنان بەم هێرشانەو ڕاگەیاندنی ئاگربەست وپەڕەنەسەندنی کێشەکە.