سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەمەریكا

سیاسی
  • 25-02-2024, 21:12
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2/24 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بانگهێشتێكی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.
    سەرۆكی حكومەت بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا لە كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە  و كۆنگرێس دەبێت .
    تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان ، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا و دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەكەیە .
    شاندی یاوەری سەرۆكی حكومەت لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و چەند بەرپرسێكی دیكەوە پێكهاتوون.