وەزارەتی ناوخۆ بە ڕێوشوێنی توند دەگرێتە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە لە مانگی ڕەمەزاندا دەستکاری نرخی خۆراک دەکەن

ناوخۆ
  • 25-02-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆ دووپاتیکردەوە کە ڕێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو بازرگانانە دەگرێتەبەر کە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا یاری بە نرخی خۆراک دەکەن.
    "عەمید میقداد موسەوی" وتەبێژی وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:وەزارەتی ناوخۆ،لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، ڕێکارەکانی توندتر دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ نرخی خۆراک و بازرگانان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی رووبەرووبونەوەی تاوانی ئابووری.
    موسەوی جەختی لەوە کردەوە ،کە وەزارەتی ناوخۆ ئەو بازرگانانەی کە دەستکاری نرخ دەکەن  دەستگیر دەکات و بە توندی یاسایان بەسەردا جێبەجێ دەکات.
    ووتیشی :- وەزارەت بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات قۆرخاری لەبازار رووبدات و نرخی کەلوپەل و خۆراک بەرز بکرێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە هەندێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی وەک ئاسایشی نیشتمانی،لە خەمی چاودێریکردنی نرخی بازاڕە ناوخۆییەکاندان.