پارێزگاری بەغدا: بۆ نەهێشتنی دوو دەوامی لە قوتابخانەیەکدا چەندین قوتابخانەی نوێ دەکەینەوە

ناوخۆ
  • 24-02-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەبدولموتەلیب عەلەوی " پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند :- لەپێناو نەهێشتنی دوو دەوامی لە قوتابخانەکان، چەندین قوتابخانە لە بەغدا دەکرێنەوە.
    عەلەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:قوتابخانەیەک لە (سبع البور) کرایەوە،کە لەلایەن پارێزگاری بەغداوە بودجەی بۆ دابینکرابوو،هەروەک تەواوکردنیشی لەلایەن پارێزگارەوە سەرپەرشتی دەکرا و بەدواداچوونی بۆ دەکرا.
    جەختیشی کردەوە :- کە زۆر قوتابخانە هەن کە بەم زوانە تەواو دەبێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتی قەرەباڵغی ناوپۆلەکان و دوو دەوامی و سێ دەوامی لە قوتابخانەکان ، ئەوە جگە لە بەشداری لە دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاو.
    ووتیشی :- بەرنامەکەمان بریتییە لە ئەنجامدانی سەردانی مەیدانی بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردن و تەواوکردنی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی ئەرکمان وەک پارێزگاری بەغدا، وەک چۆن ئەمڕۆ سەردانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونمان کرد لە ناوچەی (سبع البور) کە تەواوکردنی دواکەوتووە بۆ ماوەیەکی زۆر، بۆیە هیوای خواست کە ئەم کۆمەڵگایە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو بێت یان پێش وادەی دیاریکراوی خۆی .