سەرۆك وەزیران جەخت لەپێویستی پەرەپێدانی بەرنامەی خزمەتگوزاری ئابووری كەربەلای پیرۆز دەكاتەوە

سیاسی
  • 24-02-2024, 13:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پێویستی داڕشتنی بەرنامەیەكی خزمەتگوزاری ئابووری كردەوە كە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاری كەربەلای پیرۆز باشتر بكات.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە پارێزگاری كەربەلا نسەیف جاسم خەتابی و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا قاسم عەلی یاسری و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی خۆی بۆ ئەنجومەن بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی و هەڵبژاردنی حكومەتی خۆجێی نوێكردەوە، جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی بەرنامەی خزمەتگوزاری ئابووری كە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاری پیرۆزی كەربەلا باشتر بكات، و بارودۆخی ژیان و ئابووریی هاوڵاتیان لە سەنتەری شاری كەربەلا، بەهۆی تایبەتمەندی و گرنگی مێژوویی، و پیرۆزی ئایینی، جگە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و ناوچەی نیشتەجێبوونیان لە قەزا و ناحیەكان.
    جەختیشی لەوە كردەوە: كە پێویستە بەرنامە خزمەتگوزاری و ئابووری و كۆمەڵایەتییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا لەگەڵ بەرنامەی حكومەت و سەرجەم ئامانج و ئەولەویەتە سەرەتاییەكانیدا بگونجێت، بۆ ئەوەی هەوڵێكی یەكگرتوو و هاوئاهەنگ لەگەڵ هەوڵەكانی حكومەتی فیدراڵی دابین بكات، كە تێڕوانینی حكومەتە ناوخۆییەكان لە پارێزگاكان وەك باسكی هاوتەریبی وەزارەتەكان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت كاردەكات بۆ بەهێزكردنی بەشی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردن لە پارێزگاكان، و ڕۆڵی سەرپەرشتیكردن و یاسادانان بە ئەنجومەنەكانی دەسپێرێت، لەسەر ڕێگای جێبەجێكردنی خواستەكانی هاوڵاتیان، تەواوكردنی پڕۆژەی ستراتیژی لە ژێرخانی ئابووری، و گواستنەوەی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئاستێكی دیاریكراو كە خەڵكی كەربەلا و سەردانكەرانی هەستی پێدەكەن، كە لە هەموو جیهانەوە دێنە ئەوێ.