سەرۆك كۆمار: عێراق نابێتە دەسپێك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هیچ لایەنێكی هەرێمی

سیاسی
  • 24-02-2024, 11:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە كە عێراق كاریان كردووە بۆ ئەوەی نەبێتە مەیدانی دەسپێكی دەستدرێژی بۆ سەر هیچ لایەنێكی هەرێمی.
    ڕەشید لە میانی وتارەكەیدا لە شەشەمین كۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا/پەیوەندییەكانی هەرێمی- چەقی عێراق، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراق(INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی : دەستخۆشی لە هەوڵەكان بۆ بەستنی ئەم كۆنفرانسە تایبەتە دەكەم بە بەرەوپێشبردنی بەهاكانی دیالۆگ و كاركردن بۆ هاوبەشی لە دروستكردن و پەرەپێدانی ژینگەیەكی ناوچەیی و نێودەوڵەتی كە پشتگیری لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنێكی باش لە نێوان وڵاتاندا.
    ووتیشی :  ئەو سیاسەتەی عێراق كە لە دوای ڕووخانی دیكتاتۆرییەت لەلایەن حكومەتە جیاجیاكانەوە پەیڕەو دەكرێت و پەرەی پێدراوە، سیاسەتێكە لەسەر بنەمایەكی بنەڕەتی كە تێیدا عێراق هەمیشە لایەنێكی كارا بۆ لێكتێگەیشتن و پێكەوەژیانی هەرێمی و هاوكارە بۆ دروستكردنی ژینگەی پاڵپشت بۆ گفتوگۆ.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: عێراق كاری كردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی كە خاڵی دەستپێك نەبێت بۆ دەستدرێژیكردنە سەر هیچ لایەنێكی هەرێمی، هەروەها فاكتەرێكی ناوچەیی كاریگەرە بۆ هاوكاریی بنیاتنەر و پاڵپشتیكردنی ئیرادەی گفتوگۆ و بەهاكانی لێكتێگەیشتن لە نێوان وڵاتانی جیاوازدا.
    ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش كرد: كە عێراق حەز دەكات كەشێكی گونجاو و پاڵپشت بۆ دیالۆگ لە نێوان هەردوو وڵاتانی دراوسێ، شانشینی سعودیە و كۆماری ئیسلامی ئێران دروست بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێدەچێت ناوچەكەمان ئەمڕۆ زۆرترین پێویستی بە بەهێزكردنی پرەنسیپەكانی گفتوگۆی بنیاتنەر و بەرهەمدار هەبێت، و بەرژەوەندی ئێمە وەك هەرێمێك ئەوەیە كە هەموومان هاوكاربین لەپێناو دروستكردنی ژینگەیەكی زیندوو و هاوكاری و یەكگرتووی ناوچەیی".
    هەروەها ووتیشی : كە دەیان ساڵی ڕابردوو كاتی بەفیڕۆچوو، لەو ماوەیەدا سامان و دەرفەتێكی زۆر لەناوچوون كە دەیانتوانی ناوچەكە بەرەو پێشەوە ببەن و هاوبەشییەكانیان پتەوتر بكەن و هاوكاری چەسپاندبا و ئاماژەی بەوەشدا كە كەشوهەوای شەڕ و توندوتیژی و تیرۆر لە دەیەكانی ڕابردوودا هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ بەفیڕۆدانی ئەو سەرچاوە مرۆیی و ئابووریانە.
    جەختیشی لەوە كردەوە: كە هیچ سەقامگیرییەك لەم ناوچەیەدا نابێت بەبێ ئەوەی بە تەواوی كۆتایی بە دۆخی نالەباری گەلی فەلەستین بهێنێت و مافی ڕەوای خۆیان بۆ دەوڵەت و خاكی نەتەوەیی خۆیان بگەڕێننەوە.
    لە كۆتاییدا وتی: بەرپرسیارێتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە كە بە ئیرادەیەكی ڕاستەقینە و كاریگەرەوە كاربكات بۆ كۆتاییهێنان بەم ئازارە و ڕاگرتنی ئەو تاوانە قێزەونانەی كە لە دژی گەلی فەلەستین ئەنجام دەدرێن.