سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەكات

سیاسی
  • 21-02-2024, 19:56
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پرۆژەكانی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی لە هەرێمی كوردستان ئالوگۆڕ كرا، بەتایبەتی لە بوارەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و وزە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: باڵیۆزی ژاپۆن پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان دەربڕی.
    هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی هاوسۆزی و پشتگیریی ژاپۆنی كرد و خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆنی دووپات كردەوە.