لە میسان و واست دەست بەسەر 21 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا دەگیرێت

ئەمنی
  • 21-02-2024, 16:16
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددەهۆشبەرەكان دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 21 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە میسان و واست راگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دەست بەسەر 21.5 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە، لەنێویاندا 20 كیلۆگرام تلیاك لە واست، و دەستبەسەرداگرتنی یەك كیلۆ و 500 گرام كریستاڵ لە میسان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: چەند تۆمەتبارێك دەستگیركراون، كە یەكێكیان رەگەزنامەی بیانییە.