هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددەهۆشبەرەكان لە بابل

ئەمنی
  • 11-10-2023, 18:57
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددەهۆشبەرەكان هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانی لە بابل ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری و لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددەهۆشبەرەكان توانی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە بابل هەڵبوەشێنێتەوە كە لە سێ تۆمەتبار پێكهاتبوو، بڕی ( 1) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و  (2000) حەبی مادەی هۆشبەر لە جۆری كبتاجونیان پێگیراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەپێی بڕیاری دادوەر بۆ تاوانی بازرگانیكردن بە ماددەهۆشبەرەكان ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.