وەزارەتی ناوخۆ: چالاككردنی سزادان لە ڕێگەی كامێرای زیرەكەكانەوە لە چوارڕێیانە گەورەكان لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری داهاتوو كارا دەكرێت

ئەمنی
  • 21-02-2024, 12:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری داهاتوودا لە ڕێگەی كامێرای زیرەكەكانەوە لە چوارڕێیانە گەورەكان سزادان كارا دەكرێت، هاوكات ئاماژەیە بۆ ڕێككەوتنی نێوان لایەنی عێراقی و ئوردنی بۆ بەدواداچوونی ئەو بازرگانانەی ماددە هۆشبەرەكان كە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا داواكراون.
    فەریق میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی  INAڕایگەیاند: عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ كۆبوونەوەیەكی چوارقۆڵی لە ئوردن لەگەڵ سوریا، ئوردن و لوبنان ئەنجامدا سەبارەت بە دۆسیەی ماددە هۆشبەرەكان، كە تێیدا ڕێككەوتنێك لە نێوان هەردوو لایەنی عێراقیدا و حكومەتی ئوردن بەرپرسیارە لە بەدواداچوون بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرە داواكراوەكانی نێودەوڵەتی و هەموو فەرمانی دەستگیركردنیان دژی ئەوان كراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی ڕابردوو 11 سزای لەسێدارەدان بەسەر بازرگانانی مادەی هۆشبەر و 26 سزای زیندانی هەتاهەتایی دەرچووە ، هەروەها وتیشی، دەست بەسەر 250 كیلۆ مادەی هۆشبەر و 200 هەزار حەبی مادەی هۆشبەردا گیراوە كە ماددەی دەرونییان تێدایە .
    میری لە درێژەی قسەكانیدا وتی: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سامەڕا بەدەستەوە گرت، هەروەها ئامادەكاری دەكەین بۆ وەرگرتنی دۆسێی ئەمنییەكە بەهەمان شێوە لە پارێزگاكانی دیالە، نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار، كە چووەتە قۆناغی ئامادەكارییەوە بۆ ڕادەستكردنی ئاسایش لە ناوەندەكانی شارەكان ، ئاماژەی بەوەشكرد،  فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوام دەبێت لە ئەركی بەڕێوەبردنی دۆسێیە ئەمنییەكان لە عێراق تەنانەت ئەگەر بەرپرسیارێتی ئەمنی لە پارێزگاكاندا بگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ .
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە ،بەبۆنەی سەردانی چلی ئیمام حوسێن (سەڵاوی خوای لەسەر بێت)سیستمی ڕادار لە سنوورەكانی ئێرانەوە بەرەو كەربەلای پیرۆز چالاك دەكرێت، هەروەها غەرامەش لە ڕێگەی كامیرە زیرەكەكانەوە لە چوارڕێیانە گەورەكان لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری داهاتوودا كارا دەكرێت.
    وتیشی ئاستی تاوان لە بەغدا بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە ، جەختیشیكردەوە  36 هەزار داوای یاسایی ڕەوانەی دادگاكان كراوە، وە وەزارەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەستێت .