شێخ خەزعەلی وباڵیۆزی ڕوسیا پێشهاتەکان و بارودۆخی ئیقلیمی ونێودەوڵەتی تاووتوێ دەکەن

سیاسی
  • 20-02-2024, 20:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمینداری گشتی عەسایبی  ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی  ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا لەعێڕاق ئیلبڕوس کوتراشیف بارودۆخی سیاسی وئەمنیان تاووتوێکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە شێخ خەزعەلی ئەمڕۆ سێشەممە لەنووسینگەکەی خۆیدالەبەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی روسیا لەعێڕاق ئیلبرۆس کوتراشیف ، لەدیدارێکدا پێکەوە پێشهاتە سیاسی وئەمنیەکانی عێڕاق وناوچەکەیان تاووتوێکرد، هەروەها باسیان لە هێرشەکانی زایۆنیزم کرد بۆ سەرگەلی فەلەستین.
    وتیشی کە شێخ خەزعەلی گفتوگۆی کرد دەربارەی گرنگی ڕۆڵی ڕوسیا لەبواری چەکدارکردن و پێشخستنی توانای سەربازی هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی ڕوسیا خواستی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان وبرەودان بەهاوکاری نێوان دوو وڵات وکارکردن لەپێناو گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی عێڕاقدا بەشێوەیەک ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنی بەسەر واقعی سیاسی وئەمنی وڵاتدا هەبێت.