مەندلاوی: ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی زیادکردنی پشکی پارێزگاکانی باشووری عێڕاق دەکات

سیاسی
  • 20-02-2024, 16:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلە گرنگی پێکهێنانی ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن  لەنێوان پەرلەمانتارەکان و حکومەتە خۆجێییەکان بەمەبەستی هاوکاریکردنی هاووڵاتیان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە مەندلاوی لەمیانەی پێشوازیکردنی لە شێخ وسەرۆک هۆزانی پارێزگای دیوانیە بەئامادەبوونی پەرلەمانتار محمد نوری جەختیکردەوەلەوەی کە دیوانیە پارێزگایەکی دەوڵەمەندە بە داهاتی کشتووکاڵی وچەندین ساڵە پەراوێزخراوە و پێویستی بە خزمەتکردن هەیە.
    مەندلاوی داوای کرد کە چەند ژوورێکی ئۆپەراسیۆن لەسەرانسەری عێڕاقدا دابمەزرێنرێن لەنێوان پەرلەمانتاران و پارێزگاکاندا بۆ شارەزابوون لە پێداویستیەکانی ئەو پارێزگایانە.
    وتیشی کە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی دەکات لە زیادکردنی بودجەی پارێزگاکانی باشووری وڵات.