مۆسکۆ کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر ئەڤدیڤکا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ڕاگەیاند

جیهانی
  • 18-02-2024, 11:47
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    ڕووسیا "کۆنتڕۆڵی تەواوی" خۆی بەسەر ئاڤدیڤکا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا راگەیاند، دوای ئەوەی کیێڤ هێزەکانی خۆی لەو شارە کشاندەوە.
    سوپای ئۆکرانیا کشانەوەی خۆی لە شاری "ئەڤدیڤکا " لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند بە پاساوی پاراستنی گیانی زۆرترین ژمارەی سەربازەکانی، بە مەش گەورەترین سەرکەوتنی ڕەمزی خۆی بە ڕووسیا بەخشی دوای ئەو هێرشە بەرپەرچدانەوەیەی کە لە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن کیێڤەوە دەستیپێکرد.
    وەزارەتی بەرگری ڕوسیا رایگەیاند :- کە  "سێرگی شۆیگو " وەزیری بەرگری ڕوسیا کرێملینی لە کۆنترۆڵکردنی ئەم شارە ئاگادارکردووەتەوە،کە پێگەیەکی بەرگری بەهێز بووە بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا.
    "دیمیتری بێسکۆڤ" وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ڕایگەیاند:- پۆتین گوێی لە ڕاپۆرتەکەی "سێرگی شۆیگو " وەزیری بەرگری گرت سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەڤدیڤکا، بەو بۆنەیەشەوە سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گرنگەی لە سەرباز و شەڕکەرەکان کرد.
    "سێرگی شۆیگو " ڕوونیشیکردەوە:- کە هێزەکانی ڕووسیا 31.75 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە ئەڤدیڤکا کۆنترۆڵ کردووە، کە زۆربەیان پێگەی بەرگریان تێدا لەناوچوون کە سەربازانی ئۆکرانیا بەرگریی بەهێزیان تێدا دامەزراندبوو.
    وەزیری بەرگری ووتیشی :- لە ئێستادا هێزەکانی ڕوسیا "دواین شوێنەکانی شارەکە پاکدەکەنەوە لە سەربازە ئۆکرانیاییەکان و رێگاکە دەگرن لەبەردەم یەکەکانی ئۆکرانیا کە پەنایان بۆ کارگەیەکی شارەکە بردووە.
    وەزیری بەرگری رووسیا  ئەوەشی خستەروو  کە کۆنترۆڵکردنی "ئەڤدیڤکا" دەبێتە هۆی ئەوەی  تۆپخانەکانی ئۆکرانیا لە دۆنێتسک لاببرێنەوە کە لە ساڵی 2014 وە  مۆڵگەیەکی بەهێزی هێزەکانی لایەنگری ڕووسیا بوو لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و بۆردومانی بەردەوامی لەسەر بوور.
    لەلایەن خۆیەوە "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی" سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ڕایگەیاند:- کشانەوەی لە ئەڤدیڤکا بڕیارێکی دادپەروەرانە بوو بۆ ڕزگارکردنی زۆرترین ژیانی خەڵک و سەربازەکانیان.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- بۆ ئەوەی گەمارۆ نەدرێین بڕیارماندا بەدرێژایی هێڵەکانی دیکە بکشێینەوە، ئەمە بەو مانایە نییە کە خەڵک چەند کیلۆمەترێک پاشەکشەیان کرد و ڕووسیا دەستی بەسەر شتێکدا گرت.
    لەلایەکی ترەوە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بە "ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی " هاوتا ئۆکراینییەکەی،ڕاگەیاند:- متمانەیان هەیە کە کۆنگرێس هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ کیێڤ نوێ دەکاتەوە و ڕایگەیاند:- بەبێ هاوکاریی ئەمریکا،ڕەنگە کیێڤ خاکی زیاتر لەدەست بدات بەهۆی پێشڕەوییەکانی ڕووسیا.
    بایدن لە ویلایەتی "دیلاوێر" لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەگەڵ زێلێنسکی قسەم کرد بۆ ئەوەی پێی بڵێم کە دڵنیام ئەم هاوکارییە بەدەست دەهێنین لەدوای پەسەندکردنی بودجەی نوێ بۆ یارمەتییە سەربازییەکان بۆ کیێڤ پێم وایە شکستی پەسەند کردنی هاوکارییەکان کارێکی  "گاڵتەجاڕی" و "نا ئەخلاقی" یە.
    هەروەک ووتیشی :- من شەڕ دەکەم بۆ ئەوەی ئەو چەک و تەقەمەنییەیان بۆ دابین بکەم کە پێویستیانە.