شێخ خەزعەلی داوا لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەکات باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكێش به‌هاووڵاتیان بكه‌ن

سیاسی
  • 13-02-2024, 19:57
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا کرد باشترین خزمه‌ت پێشکێش بە هاووڵاتیان بکەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە:  ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا بە سەرۆکایەتی عەمار حسێن موتڵەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە سەردانی شێخ قەیس ئەلخەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حه‌قیان لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا کرد، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا شاندەکە سوپاسی هەڵوێستەکانی شێخ خەزعەلی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی پارێزگاری بەغدا و پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگا، بۆ ئه‌وه‌ی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی داهاتووی خۆی جێبەجێ بکات.
    هه‌روه‌ها گوتی" شاندەکە داوای پاڵپشتی و هاوکاری زیاتری شێخ خەزعەلی کرد بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، بەهۆی گرنگی ڕاستەوخۆی به‌ ژیان و پێداویستییەکانیانی هاووڵاتیانه‌وه‌.
    شێخ خەزعەلی پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، هیوای سەرکەوتن بۆیان خواست لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگاكه‌.
    شێخ ئەلخەزعەلی داوای کرد سود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی پێشوو لەم بوارەدا، بۆ دەستنیشانکردنی هەڵەکان و ڕاستکردنەوەیان، بۆ ئەوەی بتوانن لە ئاستی بەرپرسیارێتی خۆیان بن  لە دابینکردنی باشترین شت بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە ئاواتەخوازن ئەنجومەنێکی پارێزگاكان هەبێت واتە کۆپییەک بێت لە کارەکانی حکومەت کە ڕەزامەندی گەلی عێراقی بەدەستهێناوە.
    لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا سوپاس وپێزانین خۆیان دەربڕی بۆ ڕۆڵی شێخ خەزعەلی لە ماوەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە بەغدا و پاڵپشتییە گەورەکەی و ڕێنماییە بەنرخەکانی.