شنێشل لەترسی پێكان داوای لێبوردن دەكات لەپاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بەشداربێت

وەرزش
  • 11-02-2024, 21:32
  • +A -A

    بەغدا - INA- ئیحسان مەڕسومی
    ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان ڕازی شنێشل ئەمڕۆ یەكشەممە داوای لێبوردنی لە یەكێتی تۆپی پێ كرد بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە سعودیە.
    شنێشل لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : داوای لێبوردنی لە یەكێتی تۆپی پێ كرد كە بەشداریی لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە سعودیە بكات لە پشووی نێودەوڵەتی (رۆژی فیفا) كە بڕیارە لە 18 تا 28ی مانگی ئازاری داهاتووو بەرێوەبچێت، ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوپاڵەوانێتییەكە تیپە نیشتمانییەكان بەشداری دەكەن (سعودیە، ئیمارات، ئوردن و كوێت) جگە لە بانگهێشتكردنی تیپەكانی دەرەوەی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، ئەوانیش میسر، كۆریای باشوور و ئوسترالیا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : داوای لێبوردنەكەی لەبەرئەوەیە كە كاتەكەی باش نییە، دە ڕۆژ پێش دەستپێكردنی ڕكابەرییە فەرمییەكانە، ئاماژەی بەوەشكرد: ترسمان لەوە هەیە لەو ماوەیە كورتەی كە لە ڕكابەرییە فەرمییەكان جیامان دەكاتەوە، هەندێك یاریزان تووشی پێكان ببن.
    دووپاتیشی كردەوە: باشترە لە پشووی نێودەوڵەتیدا دوو یاری دۆستانە ئەنجام بدرێت بۆ ماوەی 18 تا 28ی ئازاری داهاتوو،جا لە ناوخۆی عێراق بێت یان لە دەرەوەی عێراق.
    شنێشل ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵبژاردەی  ئۆڵۆمپی یەك یاری تاقیكاری بەرامبەر یەكێك لە هەڵبژاردەكانی قەتەر یان ژاپۆنییەكان ئەنجامدەدات پێش ئەوەی بچێتە شەڕی كۆتایی ئاسیا لە دۆحە،كە سەردەكەوێت بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس 2026.