یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی بەغدا دەستی بەکارەکانی کرد

هونەر
  • 10-02-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە، یەکەمین چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی بەغدا ، بە پاڵپشتی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران کرایەوە.
    پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێ ڕاگەیاندین:- فێستیڤاڵەکە لەلایەن سندیکای هونەرمەندان بە سەرپەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان بە هاوکاری بەشی سینەما و شانۆ رێکخراوە و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشدا:- کە ئاهەنگی کردنەوەی شانۆکە لە شانۆی مەنسور لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان بەڕێوەچێتە،و چالاکییەکانیش لە شانۆی ڕەشیدی نیشتیمانی تا ڕۆژی چوارشەممە، 14 شوبات بەڕێوەدەچێت.