دەستەی عەرەبی بۆ شانۆ: سەرۆك وەزیران پاڵپشتییەكی زۆری بۆ سەركەوتنی فێستیڤاڵی شانۆی عەرەبی كرد

هونەر
  • 11-01-2024, 11:15
  • +A -A

    بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
    سەرۆكی دەستەی شانۆی عەرەبی، ئیسماعیل عەبدوڵڵا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتییەكی زۆری بۆ سەركەوتنی فێستیڤاڵی شانۆی عەرەبی كرد، ستایشی پێشوازی گەرمی ئەكتەرانی شانووی عەرەب و كردنەوەی گەورەی فێستیڤاڵەكەی كرد .
    عەبدوڵڵا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: عێراق بە شێوەیەكی زئۆ گەرم و گوڕ  ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ ئەكتەرانی شانووی عەرەبی كە لە هەموو وڵاتانی عەرەبیەوە دێنە لای، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، كە هەموو پاڵپشتییەكی پێشكەش كرد بۆ ئەوەی ئەم فێستیڤاڵە سەركەوتوو بێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد،  ئەكتەرانی شانووی عێراقیی لەڕێگەی ئەم فێستیڤاڵە زەبەلاح و گەورە و مەزنەیەوە بەڵێنەكەیان جێبەجێكرد، كە ئاماژەیە بۆ پێشكەوتنی پێشكەشكردنی فێستیڤاڵێكی ناوازە و جیاواز لە فێستیڤاڵی شانۆی عەرەبی، ئاماژەی بەوەشكرد ،ئەمە شتێكی نوێ نییە بۆ عێراقییەكان، كە ئەوانن بە بەخشندەیی و گەورەی رەوشت  و هەڵوێستە گەورەكانیان ناسراون.
    چالاكییەكانی فێستیڤاڵی شانۆی عەرەبی ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، لە 14ەمین خولی خۆیدا، لە شانۆی نیشتمانی لە بەغدا، بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێكرد.
    فێستیڤاڵەكە كە لەلایەن دەستەی شانۆی عەرەبییەوە سازدەكرێت، بۆ ماوەی نێوان ١٠-١٨ی كانوونی دووەم، بە هاوكاری بەشی سینەما و شانۆ لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەندیكای هونەرمەندان بەردەوام دەبێت.