لیوا رەسوڵ: لیژنەی عێراقی-ئەمریكی ڕۆژی یەكشەممە كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردن و خشتەی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانان

ئەمنی
  • 8-02-2024, 21:29
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    لیوای هێزە تایبەتیەكان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان یەحیا رەسوڵ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: لیژنەی عێراقی-ئەمریكی ڕۆژی یەكشەممە كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردن و خشتەی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانان.
    لیوا رەسوڵ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بۆ گفتوگۆكردن و خشتەی كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عێراق، لیژنەی باڵای تەكنیكی سەربازیی هەردوولای نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یەكشەممەی داهاتوو 11ی شوباتی 2024 دەست بە كارەكانی دەكاتەوە.