وەزیری بەرگری وهاوتا تورکیەکەی پەیوەندیە سەربازیەکان تاووتوێدەکەن

ئەمنی
  • 6-02-2024, 16:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری بەرگری سابت محمد عباسی وهاوتا تورکیەکەی یەشار گولر ئەمڕۆ پێکەوە پەڕەپێدانی پەیوەندیە سەربازیەکانیان تاووتوێکرد.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی" وەزیری بەرگری سابت محمد عەباسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێشوازیکردلە هاوتاتورکیەکەی وەزیری بەرگری یەشار گولر وشاندی یاوەری ، ڕوونیشی کردەوەکە ڕێوڕەسمێکی فەرمی بۆ وەزیری میوان ڕێکخرا بە ئامادەبوونی فەرماندەکان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە هەردوولا کۆبوونەوەیەکیان سازدا بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندیە دوو قۆڵیەکان و چۆنێتی پەڕەپێدانیان بەتایبەتی لەبواری سەربازیدا.