وەزیری بەرگری کۆبوونەوەیەک دەربارەی پلانەکانی پاڵەوانێتی کەنداوی 25 ئەنجام دەدات

ئەمنی
  • 17-12-2022, 15:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری بەرگری سابت محمد سعید عباسی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسڕە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پلانەکانی کەنداوی 25 .
    بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێ دەسکەوتووە وتی عباسی 
    بەیاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و یاریدەدەری سوپاسالاری سوپا و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی وەزارەت گەیشتنە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسڕە و دەستوبرد کۆبوونەوەیەکیان سازدا بۆ تاووتوێکردنی میکانیزمەکانی فەرماندەیی و ئاگاداربوون لە ڕێکارەکانی پاڵەوانێتی کەنداو 25 کەلە مانگی داهاتوو لە شاری بەسڕە بەڕێوەدەچێت.