وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت کە ئاستی تاوان لە ووڵات کەمبۆتەوە

ئەمنی
  • 4-02-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە،وەزارەتی ناوخۆ  ڕایگەیاند کە لە  ساڵی 2023دا، 144 بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیراکراون، هاوکات تەئکید لەسەر کەمبوونەوەی ئاستی تاوان لە وڵات  دەکاتەوە.
    عەمید "میقداد موسەوی" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: مەلەفی ماددە هۆشبەرەکان یەکێکە لە گەورەترین ئەو مەترسیانەی کە هەیە و "عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ،بە ئەولەویەتێکی سەرەکیداناوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم مەلەفە و بەستنەوەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان  بەنوسینگەی شەخسی و بەهێزکردنی بە چەک و تەکنەلۆژیا و ئۆتۆمبێل و پشتیوانی ماددی.
    ڕاشیگەیاند :- کە ئەو ڕێکارانەی لە مەلەفەکەدا گیراونەتەبەر ئەنجامێکی زۆر باشیان هەبوە، بەو پێیەی لە ساڵی ڕابردوودا توانیمان بە پلەی یەکەم لە بازرگانە  نێودەوڵەتیەکانی ماددەی هۆشبەر بدەین ، پاشان بازرگانانی ناوخۆ، دواتر بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان جیابکەینەوە لەوانەی هەوڵی بۆ دەدەن و چارەسەر وەربگرن.
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە وەزارەتی ناوخۆ  توانیویەتی،لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەر لە ساڵی 2023 دا 144 بازرگانی نێودەوڵەتی و 19 هەزار و 135 تۆمەتبار دەستگیربکات و بڕیار لەسەر زیاتر لە 10 هەزار تۆمەتبار بدات، هەروەها دەستبەسەر 4 تۆن مادەی هۆشبەر و  15 تۆن مادەی دەروونی و 1700 پارچە چەک و 1200ماتۆر سکیلدا بگریت.
    ووتیشی :- حوکمەکانی دژ بەو کەسانەی تێوەگلاون پەیوەستە بە جۆری تاوانەکەوە و لە زیندانی بۆ ماوەی چەند ساڵ و زیندانی هەتاهەتایی و تا  سزای لەسێدارەدان هەیە.
    ئەوەشی خستەروو :- کە هەڵمەتە ئەمنییەکان بووەتە هۆی کەمبونەوەی بازرگانی مادەی هۆشبەر و کەمبوونەوەی ئاستی تاوانەکان، هەروەک لە ساڵی ڕابردوو توند بوو بەرامبەر بە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمساڵیش توندتر دەبێت.
    سەبارەت بە هاوکاری نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، "موسەوی"  جەختی لەوە کردەوە کە مەترسی ماددە هۆشبەرەکان سنوورەکانیان بەزاندوە و تاوانێکی نێودەوڵەتییە و لە هەموو وڵاتانی جیهاندا هەیە، بۆیە تا هاوکاری نێودەوڵەتی نەبێت، هیچ ئەنجامێکی نابێت.
    هەروەک ووتیشی :-کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکەی ساڵی ڕابردوو لە بەغدا کە بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەڕێوەچوو،چەندین وڵات بەشدارییان تێدا کرد، و دواتر کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی عێراق  و وڵاتانی دیکە لە بواری کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەچوو.
    ئاشکراشیکرد :- کە هەماهەنگییەکی زۆر لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە مەلەفی ماددە هۆشبەرەکاندا هەیە، بەو پێیەی لە پارێزگای سلێمانی دەست بەسەر 400 کیلۆ کریستاڵدا گیراوە، ئەمە جگە لەوەی 5 بازرگانێکی نێودەوڵەتی دەستگیرکراون کە سێیان بیانین و دوویان عێراقی بوون.