لە نەجەف باندێك بە هەڵگرتنی 10 هەزار حەبی مادەی هۆشبەر دەستگیركران

ئەمنی
  • 3-02-2024, 11:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف دەستگیركردنی باندێكی بازرگانی بە مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند، كە دەستیان بەسەر 10 هەزار حەبی مادەی هۆشبەردا گرت.
    لە بەیاننامەیەكی فەرماندە كە كەبەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سریەی سوات بە هاوكاری بەرێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان لە نەجەف ئەشرەف، داواكراوانیان بە پێی مادەی (28)ی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردووە لە قەزای كوفە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : باندەكە لە سێ كەس پێكهاتووە كە بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەكەن و ئاماژەی بەوەشكردووە : دەست بەسەر 10 هەزار حەبی ماددەی هۆشبەر و نارنجۆكێكی دەستی هێرشبەریان لەدەستیاندا گیراوە.