دەستپێكردنی چالاكییەكانی ستراتیژی حكومەت بۆ ئاسانكردنی خزمەتگوزارییەكان

ئابوری
  • 27-01-2024, 11:40
  • +A -A

    بەغدا -INA- حەسەن فەواز
    چالاكییەكانی دەستپێكردنی ستراتیژی حكومەت بۆ ئاسانكردنی خزمەتگوزارییەكان ماوەیەكی كەم لەمەوبەر دەستیپێكرد، بە پاڵپشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : چالاكییەكانی یەكەمین كۆنفرانسی مەشق و ڕاهێنان بۆ دەستپێكردنی ستراتیژی حكومەت بۆ ئاسانكردنی خزمەتگوزارییەكان بە سەرپەرشتی محەمەد شیتع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستیپێكرد.
    پەیامنێرەكەمان ئاماژەی بەوەشكردووە : كۆنفرانسەكە  بەئامادەبوونی وەزیرەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و فەرمانگە پەیوەندیدار بە ئاسانكردنی ڕێكارەكان بەشداربوون.