سەرۆك وەزیران: دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بەڕێوەبەرە گشتیەكان هیچ كاریگەرییەكی سیاسی لەسەر نەبوو

سیاسی
  • 11-01-2024, 11:50
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع  سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە كە دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بەڕێوەبەرە گشتییەكان لەژێر كاریگەری سیاسیدا نەبووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەو بەرپرسیارێتییە كاربكەن كە پێیان سپێردراوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە: محەمەد شیاع  سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەڕێوەبەرە گشتییە نوێیەكان كرد كە لەم دواییانەدا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنگیان لەسەر درا.

    لە میانی كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند،دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بەڕێوەبەرە گشتیەكان لەژێر كاریگەری نفوزی سیاسیدا نەبووە، بەڵكو لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی لیژنە پەیوەندیدارەكان هات كە ستانداردی پیشەیی و زانستییان گرتەبەر، جەختیشی كردەوە كە  هیچ لایەنێك ناتوانێت بیانپارێزێت ئەگەر ئەركەكانیان جێبەجێ نەكەن، و ئەوان دەتوانن ئەركەكانیان بەپێی پێویست جێبەجێ بكەن.

    جەختیشی لەوە كردەوە پێویستە بە هەموو بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەو بەرپرسیارێتییە كاربكەن كە پێیان سپێردراوە، و خزمەتكردنی هاووڵاتی بخەنە سەرووی ئەولەویەتەكانی كارەكانیانەوە، و بە هیچ شێوەیەك ئەم لایەنە پشتگوێ نەخەن.

    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە بەڕێوەبەرە گشتییە نوێیەكان پڕۆسەیەكی هەڵسەنگاندنی بەردەوامیان تێدەپەڕن، كە پێویست دەكات كارێكی زیاتر بكەن و خزمەت بە هاووڵاتییان بكەن، هەروەها كارا و توانای بڕیاردانیان هەبێت كە پاڵپشتی كار و پلانی وەزارەتەكانیان بكات، و باشتر بكەن". ئاستی ئەدای كاركردن و خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكراو.