مەندەلاوی رێنمایی دا دانیشتنەكانی پەرلەمان لە شەممەی داهاتووەوە دەستپێبكاتەوە

سیاسی
  • 24-01-2024, 18:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، رێنمایی دا دانیشتنەكانی پەرلەمان لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دەستپێبكاتەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا، سەرپەشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد لەگەڵ سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمان و جێگرەكانیان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كارنامەی یاسادانان و چاودێری و پێداچوونەوە بە یاساكان و خشتەی كار لە ماوەی داهاتوودا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: مەندەلاوی لەگەڵ لیژنەكان ڕێككەوتووە بۆ ڕێكخستنی كۆبوونەوەكانی لیژنەكانی پەرلەمان و تەواوكردنی نیسابی یاساییان بەشێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت لە تەواوكردنی سەرجەم پرۆژە یاساكان، ئەوە جگە لە چالاككردنی ڕۆڵی چاودێریكردن بەپێی پسپۆڕیی، هەروەها رێنمایی دا بە دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، كە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەستپێدەكات و ئەو یاسایانە دەگرێتەوە كە ئامادە دەكرێن بۆ دەنگدان لەلایەن لیژنەكانی پەرلەمانەوە لەسەر ئەجێندای دانیشتنەكانی داهاتوو.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە  لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك  دۆسیە تاوتوێكرا، لەوانە هەماهەنگی پێویست لەگەڵ حكومەت سەبارەت بە خێراكردنی یەكلاكردنەوەی هەندێك پێشنیاری یاسا و ناردنی خشتەی یاسای بودجە بۆ ساڵانی 2024 و 2025، هەروەها هێرشە دووبارەبوەكانی ئەمریكا بۆ سەر خاكی عێراق و ئەو هەنگاوانەی ئەنجومەنەكە لەو بارەیەوە پەیڕەوی دەكات.