بوومەلەرزەیەک لە شاری کوت ڕوویدا

ناوخۆ
  • 18-05-2023, 11:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە زەمینلەرزەیەکی لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای کوت تۆمارکردووە.
    وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە زەمینلەرزەیەکی لەپارێزگای واست تۆمارکردووە ، کەهێزەکەی دەگاتە 3 پلە و لە دووری 60 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژاوای کوت ڕوویداوە.
    وتیشی کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر20:40:1ڕوویداوەو لەلایەن هاووڵاتیانی هەردوو ناوچەی زوبەیدیە و سوێڕەوە هەستی پێکراوەوهیچ زیانێکی ئەووووتۆی لێنەکەوتۆتەوە.