بازرگانی: سەرۆك وەزیران رێنمایی دەركردووە بۆ چاودێریكردنی نرخی خۆراك لە بازاڕەكاندا

ناوخۆ
  • 19-01-2024, 14:55
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بازرگانی ڕێوشوێنەكانی دابەزاندنی نرخی هێلكە و مریشكی ڕاگەیاند، و هەروەها ئاماژەی بەوەشدا: كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی دەركردووە بۆ چاودێریكردنی نرخی خۆراك لە بازاڕە ناوخۆییەكان.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لاما موسەوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە نزیكەوە بەدواداچوون بۆ كەرەستەكانی فۆرمی كۆبوونی خۆراك  و بڵاوكردنەوەیان لە كاتی خۆیدا بۆ هاوڵاتیان، چاودێریكردنی نرخەكان بە شێوەیەكی ڕۆژانە دەكات.
    ئاماژەی بەوەشدا: نوسینگەی سەرۆك وەزیران ئاڕاستەیەكی  هەیە بۆ چاودێریكردنی بازاڕەكان لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو لەلایەن وەزارەتەوە.
    راشیگەیاند: دوای بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە لە بازاڕە ناوخۆییەكان، دەستبەجێ نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕێنمایی دا كە كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی خۆراك هاوردەی  هێلكەو مریشك بكات، و تەئكیدیشیكردەوە: هەفتەی داهاتوو یەكەم بارهەڵگر دەگاتە دەستمان بۆ فرۆشتنی كەرەستە بە نرخێكی كێبڕكێكار و بەبێ قازانج.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، باسی لەوەشكرد: وەزارەتی بازرگانی بە یاریزانێكی سەرەكی دادەنرێت لە پاراستنی هاوسەنگی نرخەكان لە ئەگەری بەرزبوونەوەی هەر ماددەیەكی خۆراكی لە بازاڕە ناوخۆییەكان، و وتیشی: وەزارەت كاردەكات بۆ دابینكردنی پێداویستی خۆراك بۆ هاوڵاتیان بە شێوەیەكی كێبڕكێ و بەبێ قازانج.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت ڕۆژانە بەردەوامە لە هەڵمەتەكەی و بە قەبارەیەكی فراوان و گەورە دەبێت، بەو پێیەی پێشتر وەزارەت پشتی بەو كەرەستە ناوخۆییانە دەبەست كە لە بازاڕەكاندا بەردەستن بەبێ قازانج، بەڵام ئێستا، بە هاوردەكردنیان و لەنێویاندا، كۆمپانیاكە بە لێخۆشبوونی گومرگی و هەندێك ڕسومات، ئەم نرخەش پشتگیری دەكرێت بە مەبەستی دابینكردنی بۆ هاووڵاتی.
    ئاشكراشیكرد: هەفتەی داهاتوو یەكەم وەجبەی بارهەڵگر كە لە توركیاوە هاوردە دەكرێن دەگەنە عێراق بۆ بەبازاڕكردنی هێلكە و مریشك.