بازرگانی زیادكردنی 4 بابەت بۆ سەبەتەی خۆراك بۆ مانگی رەمەزان رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 17-01-2024, 17:58
  • +A -A

    بەغداد  - INA


    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی تەئكیدیكردەوە: كە عێراق گەورەترین وەرزی بەبازاڕكردنی لە مێژووی خۆیدا تۆماركردووە لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ فراوانكردنی ناوچە چێنراوەكان، هاوكات زیادكردنی 4 بابەتی نوێی بۆ سەبەتەی خۆراك لە مانگی ڕەمەزان راگەیاند.
    وتەبێژی وەزارەت محەمەد حەنون بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئاڕاستەی فراوانكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكان و ڕووبەری زەوییە چێنراوەكانی كرد و بەمجۆرە ساڵی ڕابردوو یەكێك بوو لە گەورەترین وەرزەكانی بازاڕكردن، و وتیشی: ساڵی ڕابردوو وەزارەت زیاتر لە 5 ملیۆن تۆن گەنمی خستە بازاڕەوە، كە پێویستی ناوخۆیی دابینكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: فۆرمی بەشەخۆراك پێویستی بە 4 ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنم هەیە، ئەوەی لە كۆگاكاندایە لەوە زیاترە، ئەمە جگە لە هاوردەكردنی گەنمی بیانی بە بڕی یەك ملیۆن و 150 هەزار ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئاسایشی خۆراك لە عێراقدا باشە و نیگەرانی نییە.
    سەبارەت بە سەبەتەی خۆراك، حەنون ئاماژەی بەوەدا: كۆگا بازرگانییەكان پڕن لە پێداویستی خۆراك، چ بۆ سەبەتە بێت یان بۆ خێزانەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی، و وتیشی: وەزارەت 49 ملیۆن سەبەتەی خۆراك ئامادە دەكات كە 42 ملیۆنیان بۆ كەرەستەی سەرەتایی و 7 ملیۆنی دیكە زیاد دەكرێت بۆ ئەوانەی لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتیدا بەشدارن.
    حەنون لە درێژەی قسەكانیدا رایگەیاند: وەزارەت دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان لە بەردەستبوونی بڕێكی زۆر پێداویستی خۆراك، كە بەسە بۆ شەش مانگی داهاتوو، و جەختیشیكردەوە: پلانی خۆراك بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ئامادەكراوە، كە تێیدا چوار مادەی نوێ بۆ مانگی ڕەمەزان زیاد دەكرێت بۆ كەلوپەلی سەبەتەی خۆراك، و هاوڵاتی زیاتر لە 10 مادەی خۆراك لە مانگی پیرۆزدا وەردەگرێت.