سەرۆک وەزیران بانگهێشتێکی فەرمی بۆ سەردانی هۆڵەندا بەدەست دەگات

سیاسی
  • 15-01-2024, 11:56
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بانگهێشتێکی فەرمی بۆسەردانی هۆڵەندا پێگەیشت.
    بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه‌ راگه‌یاندووه‌" سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەمڕۆ پێشوازیکردلە باڵیۆزی هۆڵەندی لای عێڕاق هانس ساندی ، لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەپەیوەندیەدوو قۆڵیەکان و چۆنێتی پەڕەپێدانیان کراو ، سەرۆک وەزیران لەمیانەی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەکرد کە عێڕاق کراوەیە بۆ سەرجەم پەیوەندی و هاوبەشیەکان لەگەڵ وڵاتان ولەهەموو بوارەکاندا ،بەتایبەتی کاراکردنی ئەنجومەنی هاوبەشی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا ، هەروەها گرنگی سەرۆکایەتی هۆڵەندا بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ لەعێڕاق.
    لەهەمان کاتدا سەرۆک وەزیران بەپێی بەیاننامەکە تێڕوانینی عێڕاقی دەربارەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خستەڕوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە قۆناغی داهاتوودا.
    لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی هۆڵەندا لەدیدارەکەدا بانگهێشتێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کرد لەلایەن هاووتاکەی ماڕک ڕوتە بۆسەردانی هۆڵەندا، لەپێناو پتەوکردنی هاوبەشیەکانی نێوان هەردوو وڵات، و خواستی وڵاتەکەشی خستەڕوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستەکانی هاوکاری نێوان هەدوو وڵات، وهێنانی کۆمپانیاکانی هۆڵەندا بۆ کارکردن لە بەرنامەی گەشەپێدانی عێڕاق و دروستکردنی ژێرخانی وڵات.